زياتر لە 10هەزار هاووڵاتی کورد لەسوریا داوای وەرگرتنی رەگەزنامە دەکەن
کوردستان 11:54 AM - 2026-05-23
ANHA
هاووڵاتیانی کورد داوای وەرگرتنی رەگەزنامە دەکەن
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاشکرای دەکات، لیژنەکانی
پێدانی رەگەزنامە بە هاووڵاتیانی کورد، تاوەکو ئێستا 2892 داواکارییان بەدەست گەیشتووە،
کە 10 هەزار و 516 تاکە کەس دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سوریا: لە پارێزگای حەسەکە
زۆرترین داواکاریان پێگەیشتووە کە 2772 داواکارییە، دوای ئەوەش پارێزگای حەلەب دێت
کە 75 داواکارییە ، پاشان دیمەشق بە 32 داواکاری لە پلەی سێیەمدایە،
داواکارییەکانی دیکەش لە پارێزگاکانی رەقە و دێرەزوورەوە ئاڕاستەی لیژنەکانی
پێدانی رەگەزنامە کراوە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی مەرسومی کۆماری ژمارە 13ی
ساڵی 2026دایە، کە تایبەتە بە پێدانی مافە نەتەوەیی و کلتورییەکان بە کورد و لە
سەروی هەمووشیانەوە پێدانی رەگەزنامە بە هاووڵاتیانی کورد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەحمەد
شەرع سەرۆککۆماری کاتی سوریا، لە رۆژی 16ی1ی2026، مەرسومی کۆماری ژمارە 13ی دەرکرد،
کە چوار بڕگە لەخۆ دەگرێت.
لە
گرنگترین بڕگەکانی مەرسومە کۆمارییەکە:
- زمانی کوردی زمانێکی نیشتمانییە
- جەژنی نەورۆز دەکرێتە پشووی رەسمی
- ناسنامەی سووری بە کوردانی بێ ناسنامەی نیشتەجێی سووریا دەدرێت
- هاووڵاتییانی کوردی سوریا بەشێکی بنەڕەتی و رەسەنی گەلی سوریان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

