هێرشكرایە سەر زانكۆی شێڤچێنكۆو رووسیاش داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات

جیهان 06:55 PM - 2026-05-22
هێرشی هێزەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ ميدياكان

هێرشی هێزەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ

رووسیا

دوای هێرشی هێزەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ لە ستارۆبێلسك-ی ناوچەی لۆهانسك، رووسیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات 

میدیاكانی رووسیا رایانگەیاند: كە 35 كەس بوونەتە قوربانی هێرشەكەی ئۆكرانیا بۆ سەر زانكۆی شێڤچێنكۆ و پێشبینیش دەكرێت 18 كەس، لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەكاندا مابێتنەوە.

هاوكات لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش كە ئەمڕۆ 22ی 5ی 2026، بەڕێوەچوو، ڤلادمیر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رێنمایی داوەتە وەزارەتی بەرگریی بۆ ئامادەكردنی پلانێك بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشەكە، كە بە "تیرۆریستی" وەسفی كردووەو راشیگەیاندووە: كە هێرشەكە بووەتەهۆی كوژرانی لانیكەم  شەش كەس و برینداربوونی منداڵان،

لەلایەكی دیكەوە ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت: زانكۆكە لەڕاستیدا گۆڕدراوە بۆ بارەگای هێزە رووسییەكان.

جێی ئاماژەیە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە رووسیا بڵاوی كردوونەتەوە، وێرانییەكی زۆرو ئۆپەراسیۆنی لابردنی پاشماوەی بیناكە نیشاندەدەن، بەڵام هیچ منداڵێكی رزگاركراو یان خێزانی منداڵەكان، یاخود كەلوپەلی خوێندن و شتی لەو شێوەیەی تێدا دەرناكەوێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە