کەشناسی: ئەگەری نمە باران و تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە
کوردستان 10:42 AM - 2026-05-22
تایبەت
کەشى باراناوى لە کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی
داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران و تاوە بارانی پچڕ
پچڕ هەیە.
کەشناسی هەرێم،
رایگەیاندووە: ئەمڕۆ هەینی 22ی5ی2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەی
کاتەکاندا، لە ناوچە شاخاویە سنورییەکانی پارێزگای هەولێرو دهۆک وئیدارەی ڕاپەڕین
و سۆران ئەگەری نمە باران و تاوە بارانی پچڕ پچڕو کورت خایەن لە کاتەکانی دوای
نیوەڕۆ هەیە ،کە هەندێک کات هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی
گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
پەیوەست بە
کەشی سبەینێ 23ی5ی2026،کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا
ساماڵ بێت هەنێک کات دەگۆڕێ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرزتر
دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29
پلەی سیلیزی
پیرمام: 25
پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32
پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی
سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: 31
پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36
پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

