بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش، شوێنێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی کەلتور و ئایینی ئێزدییەکان
کوردستان 01:31 PM - 2026-05-21
PUKMEDIA
سەرەتای دامەزراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش
بنکەی رۆشنبیریی لالش، رۆڵێکی گرنگی لە پاراستن و گه‌شه‌پێدانی که‌لتور و ناسنامەی ئێزدییەکاندا هەبووە، بنکەکە بە پاڵپشتی دارایی و مه‌عنه‌وی سه‌رۆك مام جەلال رۆژی 12ی 5ی 1993 دامەزراوە، بەوەش ره‌وتی گەشەسەندن و گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیریی ئێزدییه‌كانی لە دەڤەری شنگال و بادینان بۆ هه‌میشه گۆڕی.
جه‌میل خدر عه‌بدال، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش و به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی شنگال، رایگەیاند: یه‌كێتی له هه‌موو قۆناغ و بوارێكدا پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی پێشكه‌ش به ئێزدییه‌كان كردووه و رۆڵی بەرچاوی له گه‌شه‌پێدانی ره‌وتی رۆشنبیریی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا هەبووە.
وتیشی: لە بیرمە، سەرۆک مام جەلال تەواوی تێچووی دامەزراندنی (بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش) و بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی دیکەی بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەستۆ گرت، سه‌ره‌تا بنکەكه، بە تەواوی بێلایەن و سەربەخۆ بوو لە بڕیاردان، بەڵام ئێستا بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش، بێلایەن و سەربەخۆ نییە و گوزارشت له هەموو ئێزدییەکان ناکات.
هاوكات عه‌زیز شه‌مۆ رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كاروباری ئێزدییه‌كان له شێخان، راگه‌یاند: دوای راپەڕینی ساڵی 1991، قۆناغێكی نوێ هاته‌پێش بۆ دامەزراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش، بە تایبەتی بۆ پاراستن و بەرز راگرتنی جەژن و مەراسیمە پیرۆزەکانی ئێزدییه‌كان، هاوكات بۆ پاراستنی که‌لتور و ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدییه‌كان، بە تایبەتی لە رێگەی بنكهییهكی رۆشنبیری و گۆڤار و رۆژنامە و سیمینارەوە، بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک رۆشنبیری ئه‌وكاته‌ی ئێزدیی، ساڵی 1993 سەردانی سه‌رۆك مام جه‌لال- یان كرد، ئه‌ویش پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی خۆی پێشكه‌ش كرد، بۆ دامەزراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش.
وتیشی: دەستەی دامەزرێنەری بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش، پێکهاتبوون لە: خدر پیر سلێمان سەرۆکی بنكه‌کە، هاوكات پارێزه‌ر جاسم شرۆ، جه‌میل خدر عه‌بدال، جوهه‌ر نه‌مر، عه‌قید حسێن پیرمرعان، زیدۆ عتو باعه‌دری، پارێزه‌ر عادل ناسر، پارێزه‌ر عیدۆ بابا شێخ، مامۆستا سبحی خدر، دادوه‌ر نه‌مر كچ‌و، دواتر ئه‌و ناوانه‌ی بۆ زیادكران، شێخ شامۆ، شێخ عه‌لۆ قائیدی، مه‌حمود عیدو، ئه‌ندازیار عیزەدین سه‌لیم و سلێمان قه‌وال حه‌سه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد: خدر پیر سلێمان نووسەر و کەسایەتییەکی ناسراوی رۆشنبیریی ئێزدییەکانی بادینان بوو، جێگه‌ی متمانه‌ی سەرۆک مام جەلال بووە و ساڵی 1991 لەگەڵ خۆی بردویەتی بۆ به‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ دەسەڵاتدارانی ئه‌وكاتەی عیراق تاوتوێ بکات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جاسم شه‌رۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش له دهۆك، رايگه‌یاند: بێگومان بنکەکە بە هاوکاری و ئاسانکاریی راسته‌وخۆی سەرۆک مام جەلال دامەزراوە و لەگەڵ ئەو شانده‌دا بووم کە بۆ یەکەمجار سەردانی سەرۆک مام جەلال-مان کرد لە شاری هەولێر.
وتیشی: مام جەلال تاڵه‌بانی پێی گوتین، ئێوە نوخبەن و منیش هاوكار و پاڵپشتی سەرەکیتان دەبم، بۆئەوەی بتوانن لە رێگەی ئەم بنکە رۆشنبیرییەوە، زمان، که‌لتور و مێژووی ئێزدییه‌كان بپارێزن.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بنكه‌ی رۆشنبیریی لالش، دۆكیۆمێنتكردنی میراتی ئایینی و كه‌لتوری و تۆمارکردنی قه‌ول، به‌یتی رەسەن و میللی ئێزدییەکانە.
PUKMEDIA كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت خەبات و قارەمانێتی هەڤاڵ کەمالی قوشقایە بەرز دەنرخێنن
04:28 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
03:05 PM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 دێت
10:45 AM - 2026-11-11 -
لە جیهاندا نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
09:11 AM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:19 PM - 2026-11-11 لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
03:59 PM - 2026-11-11
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
01:10 PM - 2026-11-11
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
09:26 AM - 2026-11-11
زۆرترین خوێنراو
-
بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆک کۆمار گەیشتە تورکیا
عیراق 08:06 PM - 2026-11-10 -
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەو میدیارێکی دێرینی شۆڕش بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:00 PM - 2026-11-10 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی بانکی دەدرێت بەخەڵکی کەرکوک
کوردستان 06:46 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکات
کوردستان 05:39 PM - 2026-11-10 -
سەرۆک کۆمار بەشداری لە لووتکەی کەشوهەوا لە تورکیا دەکات
عیراق 04:32 PM - 2026-11-10 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەستنەوەی شارەکەمانە بە جیهانەوە
کوردستان 04:26 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵه‌بانی: تیمی یه‌كێتی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جێبەجێ دەکات
کوردستان 04:10 PM - 2026-11-10 -
سەباح نو‌عمان: ژێرخانی وزە بە سیستمی بەرگری و رادار دەپارێزین
کوردستان 03:16 PM - 2026-11-10



.webp)



دابەزێنە

