پلەی 8758 کارمەند و پلەداری پێشمەرگە بەرزکرایەوە
کوردستان 02:14 PM - 2026-05-20
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
پلەی هەشت
هەزار و 758 کارمەند و پلەداری پێشمەرگە
بۆ خشتەی نەورۆزی 2026 بەرزکرایەوە و وەزیری پێشمەرگەش دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەم
پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆیانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی
بەردەوامیان هاتۆتەدی.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا
رایگەیاند: بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی هەشت هەزار و 758 کارمەند و پلەداری وەزارەتی
پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی
وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی
شایستە و یاسایی خۆیانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی
خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.
دەشڵێت: ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و
پێزانینێکن.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە کۆتایشدا،
هیواخوازە پلە بەرزبوونەوەکە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر
پەرەپێدانی زیاتری تواناکانیان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

