ئەمشەو تاوەباران و هەورەبروسكە زۆرینەی ناوچەكان دەگرێتەوە
کوردستان 07:37 PM - 2026-05-19
میدیاکان
تاوەباران
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان
رایگەیاند، ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچە جیاجیاكان و سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە
سەربەخۆكان و ناوچە شاخاوییەكان، تاوەباران و هەورەبروسكە دەستپێدەكات، لە هەندێك
كاتیشدا لێزمەبارانی كورتخایەن دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی چالاكبوونی با، خۆڵبارین ناوچەكانی ئیدارەی
گەرمیان، پارێزگای كەركوك و دەشتاییەكانی هەولێر دەگرێتەوە.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێشەوە، كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات كاریگەریی ئەم
شەپۆلە كەم ببێتەوە و تەنها ئەگەری كەمێك باران و هەورەبروسكە لەسەر لوتكەی ناوچە
شاخاوییەكان بمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

