عەلى زەیدى دەستبەکاربوو
عیراق 11:04 AM - 2026-05-16
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیران
وێنەیەکى مەراسیمەکە
ئەمڕۆ عەلی
زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق بە رەسمى دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ شەممە 16ی 5ى 2026، مەراسیمی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق
لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی و عەلی زەیدی بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە تەقاندنی چەند تۆپێکی ئاهەنگگێڕان دەستیپێکرد و لە کاتی
گەیشتنی عەلى زەیدی بۆ باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە لایەن پاسەوانی شەرەفەوە
پێشوازی لێکرا و عەلى زەیدی بە رەسمی وەک سەرۆک وەزیرانى نوێى عیراق و فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکان دەستی بە کارەکانی کرد.
عەلی زەیدی رۆژی پێنجشەممە 14ى5ى2026 متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی
بەدەستهێنا و لە ئێستادا زەیدی لەگەڵ 14 وەزیری کابینەکەی متمانەیان پێدراوە، بەڵام ئێستا 9 وەزارەت لە کابینەکەیدا بە بەتاڵی ماونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

