وادەی جەژنی قوربان یەکلادەکرێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-05-16
alarabiya
بینینى مانگ
لیژنەی بینینی مانگ لە سعوودیە ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ دەکات بۆ
دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجە و جەژنی قوربان، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لە
رۆژانی 26 یان 27ـی ئایار بێت.
ئەمڕۆ لیژنەى بینینى مانگ لە وڵاتى سعوودیە چاودێرى مانگ دەکات، بەوپێیەی
بەگوێرەى رۆژمێرى کۆچى ئەمڕۆ 29ـی مانگى زولقەعدەیە، لە ئەگەری بینینی مانگدا
یەکەم رۆژى مانگی زولحیجە دیاری دەکرێت و بەوەش وادەی جەژنی قوربان یەکلادەبێتەوە.
ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینرێت، سبەی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژى
مانگى زولحیجە و رۆژى 26ـی ئایار کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژى سێشەممەى داهاتوو، دەبێتە
یەکەم رۆژى جەژنى قوربان، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ئەوا سبەی تەواوکەری مانگی
زولقەعدە دەبێت و رۆژی 18ـی ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی زولحیجە، بەوەش رۆژی 27ـی
ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

