هاوخەمی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا مومتاز

پرسەنامە 09:10 PM - 2026-05-14
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

برای ئازیزو مامۆستای خۆشەویستمان مومتاز حەیدەری

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و ناوادەی کاکە (کاروان)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

بۆ ئەم کۆستە گەورەیەو لەدەستدانی کوڕەکەتان، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی جەنابت و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی تێکۆشەری حەیدەری دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە