هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا مومتاز
پرسەنامە 09:02 PM - 2026-05-14
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی کاروان مومتاز حەیدەری پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
برای گەورە و بەڕێزم مامۆستا مومتاز حەیدەری کەسایەتی و رووناکبیری دیاری شاری هەولێر
زۆر بە داخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای و ناوادەی کاک ( کاروان ) کوڕی بەڕێزتانم پێگەیشت .!
بۆ ئەم کۆستە گەورەیەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان پرسەو هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هەموو خزم و کەس بنەماڵە کەتان دەکەم؛ کە هەر لەسەرەتاوە بەشێک بوون لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری و سەربەستی گەلەکەمان .
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

