هاوردەکردنی تەماتە و شوتی قەدەغە کرا
کوردستان 12:56 PM - 2026-05-13
راگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
سەوزە و میوە
بەهۆی
پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی و لەپێناو پاڵپشتیکردنی جوتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی تەماتە و
شوتی لە دەرەوە قەدەغە کرد، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت: چاودێری
نرخەکان دەکەین و لەئەگەری زۆر بەرزبوونەوەیان، داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین
دەرگای هاوردەکردنی ئەو دوو بەرهەمە لە وڵاتانی دەرەوە بکاتەوە.
سەروەر عەلی
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی هەموو
ساڵێک لەم وەرزەدا هاوردەکردنی تەماتە و شوتی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم قەدەغە
دەکرێت، ئەمەش لەپێناو پاڵپشتیکردنی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
راشیگەیاند:
خۆشبەختانە لە ئێستادا بەرهەمی خۆماڵی گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانێت پێداویستی
بازاڕ پڕ بکاتەوە و جێگەی بەرهەمی دەرەکی بگرێتەوە.
سەبارەت بە
بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دوو بەرهەمەش، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئاماژەی
بەوەکرد: ناتوانین بڵێین بەهیچ جۆرێک نرخەکە بەرزنابێتەوە، چونکە لەهەندێک جێگە بەرهەمەکان
پێنەگەیشتوون و رەنگە کەمییان نرخ بەرزبکاتەوە، بەڵام وەک خۆمان چاودێری نرخەکان
دەکەین و لەئەگەری زۆر بەرزبوونەوەیان، داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین دەرگای
هاوردەکردنی ئەو دوو بەرهەمە لە وڵاتانی دەرەوە بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

