رووسیا: ئاگربەست کۆتایی هات و جەنگ بەردەوامە
جیهان 04:00 PM - 2026-05-12
ئاژانسەکان
مووشەکی رووسی
وەزارەتی بەرگری رووسیا کۆتاییهاتنی ئاگربەستی راگەیاند و چەند پێگەی ستراتیژی لە ئۆکراین بە ئامانج گرت.
بەپێی ماڵپەڕی سپۆتینکی رووسی، وەزارەتی بەرگری رووسیا،رایگەیاند: ماوەی ئاگربەست کۆتایی هاتووە و هێزەکانیان دەستیان بە ئەنجامدانی هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئامانجە دیاریکراوەکان لە ناو خاکی ئۆکراین کردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە:بە بڕیاری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و بەبۆنەی یادی 81 هەمین ساڵەی سەرکەوتن، سەرجەم هێزەکانیان رۆژی 8ی ئایار تاوەکو 11ی ئایار پابەندی ئاگربەست بوون و لە شوێن و پێگەکانی خۆیاندا جێگیر بوون و هیچ هێرشێکیان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتەکە لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیەدا دەستپێکردنەوەی جەنگی راگەیاند و دەڵێت: لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستەکە، سوپای رووسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە و هێرشی بەرفراوانیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی ستراتیژی لە ژێرخانی وزە و کەرتی گواستنەوەی ئۆکراین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رووسیا لە رۆژی 24ى2ى2022 هێرشى کردە سەر ئۆکراین و سەرباری چەندین هەوڵی ئاگربەست و کۆتایی هاتنی، بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگەکە بەردەوامە و رووسیا زیاتر لە %21ی خاکی ئۆکراینی کۆنترۆڵکردووە و ئۆکراینیش بە مەرجی وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانە ئامادەیە جەنگ رابگرێت، بۆیە تاوەکو ئێستا بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆ لە وەستانی جەنگ لە نێوان ئەو دوو ووڵاتەدا بەدینەهاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

