کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 03:27 PM - 2026-05-11
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
بەشی حەوتەم
بەڵێ راستە گۆڕانی بابەتی کە فاکتەری دەرەوەی حزبن و سوننەتی ژیان ئەم ئاڵوگۆڕە فەرز دەکات و حزبیش، وەک دیاردەیەکی ناو کۆمەڵ، بۆ مانەوە و گەشەی خۆی و داهاتووی بزووتنەوەکەش دەبێ بەرخوردی ئەرێنی لەگەڵدا هەبێت، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە بۆ ئەوەی بە تەندروستییەکی باشەوە بێتە ناو جەستەی حزبەوە، دەبێ سوننەتی حزبایەتییەکی زیندوو، میکانیزمێکی کارا و نەرم و نیانی تێدا جێبەجێ بکرێت، لێرەوەیە رەسەنایەتی و میکانیزمی حزب دەوری کارامە دەگێڕێت.
حزب لە مێژووی دوورودرێژی خۆیدا چەند جار گۆڕانکاریی کردووە و جوابی پرسیارەکانی سەردەمە جیاجیاکانی داوەتەوە؟ لە کوێوە و بەپێی چی ئەم پرۆسەیە دەبات بەڕێوە؟
ئەگەرچی رێوشوێنەکانی ئەمە لە حزبێکەوە بۆ حزبێکی تر و وەکو باسمان کرد، بە گوێرەی یادەوەرەی و نەریتی حزب دەگۆڕێت، بەڵام رێوشوێنی زێڕین تەنانەت بۆ حزبی دێرینیش سەرلەنوێ سەنگەربەندی و دابەشبوونەوەی ئەرک و فەرمانەکانە، بە گوێرەی خەریتەی حزب و دامەزراوەکانی، یاخود وەک چەمکە سەربازییەکە دەڵێ (أعادة التموضع و أعادة الانتشار) سەرلەنوێ سەنگەربەندی و سەرلەنوێ دابەشبوون و دابەشکردن، دامەزراوەکانی حزبی زیتەڵ و زیندوو، هێز دەداتە ئۆرگانەکانی جێبەجێکردن لەڕێی پێسپاردنی ئەرک بە هەڤاڵە چالاک و چوست و نوێ و گەنجەکان، ئۆرگانەکانی چاودێری و بیرکردنەوە و پاراستنی یادەوەری و پرەنسیبە سەرەکییەکانی حزبیش بە تێکۆشەرانی دێرین دەسپێرێت.
ئەمە لە سەرنجی یەکەمەوە ئاسانە و لە زەمینی واقیع ئاڵۆز و بە گرفتە، چونکە ئۆرگانەکان وەک مرۆڤەکان وان و وەک چیرۆکەکانی ژیان وان، واتا ناوبانگ و پرەنسیبیان پەیوەستە بە ناوەڕۆک و کارایی و کارپێکردن و سەنگی فیعلییەوە، ناونیشانە حزبییەکان و ناوی ئۆرگانە جیاجیاکان پەیوەستن بە کردار و کارپێکردنەوە، ئەمە بە هەمان شێوە بۆ دامەزراوەکانی جێبەجێکردن و رۆڵ و سەنگیان لەناو حزب لەلایەک و دامەزراوەکانی راوێژ و بیرکردنەوە و بڕیار و سیاسەت داڕشتنەوە لەلایەکی ترەوە، ئەزموونی حزب خۆی تاریفی خۆی دەکات کە داخۆ دامەزراوەکانی پێکەوە و وەکو گشت کاران یان هەندێکیان ئیفلیجن، یان ئیفلیج کراون، یاخود چۆن هەڵسوڕاون؟
لەبەر ئەوەیە بۆ هەر حزبێک کە دامەزراوە، یان ئۆرگانی نوێ پێکدێنێت، ئەبێ لە چەند قۆناغێکی سەرەتاییدا باشترینەکانی خۆی بۆ ئەوانە تەرخان بکات، تا ناوەڕۆکیان پڕ بێت و ناو و ناوبانگیان یارمەتیدەری گەشە و مانەوەیان بێت.
پرەنسیبی سەرلەنوێ سەنگەربەندی و سەرلەنوێ دابەشکردن و دابەشبوونەوە بۆ حزبی چالاک و چۆنایەتی بە کردەوە، زۆر ئاسانکاری بۆ چارەسەری (ململانێی نەوەکان) و (ململانێی دێرین و نوێ) دەکات، جا لە رێی کۆنگرە بێت یان لە رێی کۆبوونەوەی فراوان و بڕیاری تەخویلکراو و پێسپێردراوی حزبەوە بێت.
سەرلەنوێ بڵاوەپێکردن و ئاڵوگۆڕی شوێن زۆر گرنگە و زۆر یارمەتیدەری نوێبوونەوەی حزب دەدات، دەبێتە دەرفەتێک بۆ پاراستنی تەواوی توانا و وزەکانی حزب و پاراستنی جێگە و پێگە و ئایندەی هەڤاڵەکان لە هەموو ئاستەکانی تەمەن و ناونیشانی کارکردندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

