حزبەكانی ڕۆژئاڤا: پێویستە زمانی کوردی بە یاسایی بکرێت
کوردستان 06:37 PM - 2026-05-10
ANHA
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی حزبەکانی رۆژئاڤا
38
حزب و بزوتنەوەی سیاسی لە رۆژئاڤای کوردستان داوا دەکەن مافە کلتوری و
نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە دەستوردا بپارێزرێت دووپاتیشی دەکەنەوە کە پێویستە
زمانی کوردی بە یاسایی بکرێت.
ئەمڕۆ
10ی5ی2026، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، 38 حزب و رێکخراو لە رۆژئاڤای کوردستان
ڕایانگەیاند: پرۆژەی نیشتمانی لە سوریا لەسەر بنەمای پشتگوێخستن نابێت، بەڵکو
لەسەر بنەمای بەشداریی ڕاستەقینە و دانپێدانانی یەکترە،بۆیە گرنگە مافە کلتوری و
نەتەوەییەکانی کورد لە دەستوردا پارێزراو بن.
ئاماژەیان
بەوەشکرد: زمانی کوردی زمانێکی ڕەسەنە، کە هەزاران ساڵە لەسەر ئەم خاکی سوریا قسەی
پێدەکرێت،بۆیە ڕۆحی گەلێکە کە لەناو
ناچێت، کوردیش بە خوێن و یادەوەری خۆی بەرگری لێکردووە.
حزبەکان رۆژئاڤای کوردستان، دووپاتیشی دەکەنەوە،
کە داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی رەسمی هاوشانی زمانی عەرەبی، مەترسی لەسەر
یەکپارچەیی وڵات دروست ناکات، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی یەکێتی
نەتەوەیی و بەهاکانی دادپەروەری و هاووڵاتی بوون.
پەیوەست بە لابردنی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی
دادگای حەسەکە، حزبەکانی رۆژئاڤا ئەو کارەیان ئیدانە کرد و ڕایاگەیاند: کە ئەم کارە
نیشانەی عەقڵیەتی شۆڤێنييە و لەگەڵ دۆخی هەمەجۆریی نەتەوەیی و کولتووری سوریا
ناگونجێت،ئەمە جگە لەوەی دژی بریارنامەی 13 خاڵییەکەیە کە تایبەتە بەپاراستنی
تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد.
روونیشی
دەکەنەوە، کە ڕێزگرتن لە مافە کلتوری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد، بەتایبەتی مافی
بەکارهێنانی زمانی دایک لە دامەزراوە وشوێنە گشتییەکان، ئیمتیاز نییە کە پێیدەبەخشرێت،
بەڵکو مافێکی سروشتی و ڕەوایە .
لە کۆتاییشدا
حزبەکانی رۆژئاڤا، دووپاتی دەکەنەوە ، پێویستە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، زمانی
کوردی و هەموو مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سوریادا بە پێی یاسا
نێودەوڵەتییەکان دانیان پێدا بنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

