رێکخراویFAO: بۆ سێیەم مانگ نرخەکانی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:42 AM - 2026-05-09
mawazin
گەنم
رێكخراوی (FAO) هۆشداریداوه كه نرخی خۆراك له بازاڕه جیهانییه‌كاندا بۆ سێیه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌ك رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، له‌كاتێكدا وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم و گرانبوونی نه‌وت كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر نرخه‌كانی خواردن دروستكردوه.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (فاو) رایگه‌یاندوه: بۆ سێیه‌م مانگ له‌سه‌ریه‌ك نرخی خۆراك له بازاڕه‌كانی جیهاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
رێكخراوی FAO له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: زه‌یتی رووه‌كی گه‌وره‌ترین رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرانبوونی نرخی نه‌وتی خاو .
رێكخراوی(FAO) روونی كردووه‌ته‌وه، كه نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی خۆراك له‌جیهاندا.
به‌هۆی ترسی وشكه‌ساڵی له ئه‌مریكا و ئوسترالیا، هه‌روه‌ها بوونی به‌رده‌وامی جه‌نگ له‌جیهاندا، نرخی گه‌نم به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.8% به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێكخراوی FAO ئاماژه‌ی بهئهوهشكردووه، كه ره‌نگه جوتیاران له‌م ساڵدا له‌جیاتی چاندنی گه‌نم ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه تێچوویان كه‌متره بیچێنن، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نم و زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

