هەیبەت حەلبوسی کارنامەی وزاری لە عەلی زەیدی وەردەگرێت
عیراق 06:50 PM - 2026-05-07
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق
هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ى عیراق
سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکات و کارنامەی وزاری وەردەگرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: هەیبەت حەلبوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک
وەزیرانی راسپێردرا.
ئەوەشى خستەڕوو:
لەکۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی وزاریی لە سەرۆک وەزیرانی
راسپێردراو وەرگرت و فەرمانی دا بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا دابەش بکرێت
بە مەبەستی خوێندنەوە و ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی، هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەران جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی
چاوەڕوانکراو بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کارنامەی وزاری و پێکهاتەی حکومەت، هەر کاتێک
ناوی کاندیدەکان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە رەوانە بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

