هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین حاجی وەهاب گۆمەیی

پرسەنامە 04:18 PM - 2026-05-07
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پرسەنامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین حاجی وەهاب گۆمەیی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكات.

دەقی پرسەنامەکە:


غەمباربووین بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین حاجی وەهاب گۆمەیی، یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی خەباتی کوردایەتی و دۆستی سەرۆک مام جەلال. 

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین. 

لە خوای گەورە داواکارین رۆحی هەڤاڵی کۆچکردوومان بۆ هەمیشە شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە