مەكتەبی سكرتارییەت: خاڵە عەبە وەك پێشمەرگەو هونەرمەند سەركەوتوو بوو
ی ن ک 03:57 PM - 2026-05-06
سراگەیاندنی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
سەردانی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای خاڵە عەبە
رۆژی 6ی 5ی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لەسلێمانی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین و هونەرمەندی دیاری شانۆ و دراما هەڤاڵ عەبدوڵڵا حەمەساڵح موسا ناسراو بە (عەبەی تەمە)ـیان بەسەركردەوە.
لەو بەسەركردنەوەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت، لەنزیكەوە لەبارودۆخی تەندروستی خاڵە عەبەیان پرسییەوە كە ماوەیەكە لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.
ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بەڕێزەوە باسییان لەخەبات و رابردووی خاڵە عەبەكرد كە رۆڵی سەركەوتووانەی دەگێڕا وەك پێشمەرگە و هونەرمەندیش؛ لەكایە هونەرییەكاندا ناوێكی دیارو بەسەنگ بووەو توانیوویەتی ئێش و ئازاری گەلەكەی بخاتەڕوو؛ هاوكات پەیام و چەپكە گوڵی رێزو وەفای سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكردو پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاك و پڕ لە تێكۆشانی هەڤاڵ عەبەی تەمە .
لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ عەبدوڵڵا حەمە ساڵح سوپاسی بەسەركردنەوەكەی كردوو بە شكۆوە باسی لە پشتیوانییەكانی سەرۆك مام جەلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كرد وەك دوو خەمخۆر و دڵسۆز كە پاڵپشتیی زۆری هونەر و هونەرمەندانیان دەكردو جێگای خۆشحاڵییە ئێستاش ئەم نییەتە دەبینرێت لەبەڕێزان سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

