تـاران و واشنتۆن لـە رێککەوتنی کۆتایی نزیکدەبنەوە
جیهان 03:33 PM - 2026-05-06
میدیاکان
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتنێکی مێژوویی نزیک دەبنەوە و ماڵپەڕێکی ئەکسیۆسی
ئەمریکییش رایدەگەیەنێت: لە دوای جەنگەوە هیچ کات هێندەی ئێستا ئەمریکا و ئێران لە
رێککەوتن نزیک نەبوون.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری لێپرسراوانی کۆشکی سپی و چەند
سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران زۆر نزیکبوونەتەوە لە ئیمزا
کردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی نێوانیان.
بەپێی ماڵپەڕەکە، ئەمریکا چاوەڕوانە ئێران لە ماوەی 48 سەعاتی
داهاتوودا، وەڵامی بداتەوە.
ئەکسیۆس ئەوەشی ئاشکرا کردووە،
هەردوو لایەنەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی،بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە
بەوەدەکەن، کە زۆر نزیکین لەگەیشتن بە رێککەوتن، کە هیچ کات لە دوای جەنگی
نێوانیانەوە، هێندە نزیک نەبوون.
بەپێی سەرچاوەکان، بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ هەڵپەساردنی پرۆژەی ئازادی لە
گەروی هورمز، پەیوەستە بە پێشکەوتنەکانی دانوستانی نێوان هەردوو وڵاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا ڕەشنووسێکی
14 خاڵی وەک پلانێک بۆ رێککەوتن دیاریکردووە، کە خۆی لە وەستاندنی
دەستبەجێی پێکدادانەکان لە ناوچەکە دەبینێتەوە، ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆکان
بۆ ماوەی مانگێک دەبێت و تیایدا باس لە پاراستنی گواستنەوەی دەریایی لە گەروی
هورمز دەکرێت، هەروەها بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و
هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا، بەشێکی دیکە لە رەشنوسەکەی ئەمریکا پێکدەهێنێت.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: لە ئەگەری رێککەوتن
لەگەڵ ئێران جەنگ کۆتایی دێت و گەمارۆی سەر گەروی هورمز هەڵدەگرین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

