رێباز بێركۆتی: سەرۆك بافڵ رۆڵی خانەوادەی چەلەبی بەرز دەنرخێنێت
کوردستان 08:59 PM - 2026-05-05
تایبەت
سەردانی رێباز بێرکۆتی بۆ ماڵی مەحمود عەبدولخالق چەلەبی
رێباز بێرکۆتی سەردانی ماڵی مەحمود عەبدولخالق
چەلەبی کەسایەتی دیاری تورکمان و سەرۆکی پارتی ئیرادەی میللی تورکمانی کرد.
ئەمڕۆ 5ی5ی2026، رێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر، بەیاوەری دکتۆر نیاز عەدنان ، سەردانی ماڵی مەحمود
عەبدولخالق چەلەبی کەسایەتی دیاری تورکمان و سەرۆکی پارتی ئیرادەی میللی تورکمانی
لە شاری هەولێر کرد.
لەو
بەسەركردنەوەیەدا، رێباز بێركۆتی پەیام و
هاوخەمی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیاندە مەحمود
عەبدولخالق چەلەبی بەبۆنەی کۆچی دوایی پوری .
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر، رایگەیاند: سەرۆك
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بەبایەخەوە رۆڵ و پێگەی خانەوادەی چەلەبی لەکوردستان و شاری
هەولێر دەبینێت .
لەبەرامبەردا
مەحمود چەلەبی بەناوی کەسوکار و خانەوادەکەیان سوپاس و پێزانینی بۆ هاوخەمی و پرسەنامەکەی
سەرۆك بافڵ و سەردانی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر دەربڕی .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

