ڕۆمی: سەدان خێزانی کورد بۆ وەرگرتنی ناسنامە ناویان تۆمار کردووە
کوردستان 09:47 AM - 2026-05-05
هاوار نیوز
سەرۆکی شارەوانی کۆبانی
پڕۆسەی تۆمارکردنی کوردانی بێ ناسنامە لە شاری کۆبانی بەردەوامە و تا ئێستاش سەدان خێزانی کورد خۆیان بۆ وەرگرتنی رەگەزنامە تۆمارکردووە.
ئەڵماز رۆمی سەرۆکی شارەوانی کۆبانی لە رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند: دوای زیاتر لە مانگێک 300 خێزانی کورد ناوی خۆیان بۆ رەگەزنامە تۆمار کردووە و پڕۆسەی ناونوسینیش بەردەوامە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەردەمی رژێمی بەعسدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان بێ ناسنامە مانەوە و روبەڕووی ئاستەنگی زۆریش بوونەوە، دوای دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و داننان بە بوونیان کە یەکێک بوو لە بڕگەکانی رێککەوتنی 29ی كانونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا،رەگەزنامە بەو کوردانە درا کە بە بیانی هەژمار دەکران و ناوەندەکانی تۆماری رەگەزنامە کرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

