هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی جەلیل عەبدال

پرسەنامە 10:14 PM - 2026-05-04
 پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی جەلیل عەبدال شەهباز PUKMEDIA

پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی جەلیل عەبدال شەهباز

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی جەلیل عەبدال شەهباز دەکات.

دەقی پەیامەکە...

لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی و کورد لە دەڤەری بادینان هەڤاڵ جەلیل عەبدال شەهباز یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەلەکەمان. 

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی دەکەین. 

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە