دەستگیركردنی 168 تۆمەتبار؛ نوێترین ئاماری شەڕی دژی گەندەڵییە لەعیراق

عیراق 03:58 PM - 2026-05-04
 لۆگۆی دەستەی دەستپاكی عیراق راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی عیراق

لۆگۆی دەستەی دەستپاكی عیراق

بیروڕا ستران عەبدوڵا عيراق

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 5ی 2026، دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەماوەی مانگی نیسانی 2026دا زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراون و دەیان گومانلێكراو لەسەرانسەری پارێزگا جیاوازەكان دەستگیر كراون.

بەگوێرەی ئامارێكی دەستەی دەستپاكی عیراق، كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: تەنها لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا 181 ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنی دۆسییەو بەڵگەنامەكان ئەنجامدراون، كە لە 74 ئۆپەراسیۆندا 168 تۆمەتبار دەستگیركراون و  لە 107 ئۆپەراسیۆنیشدا چەندین فایلی پەیوەست بە كەیسەكانی لێكۆڵینەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەم ئۆپەراسیۆنانە كە لەچەند پارێزگایەكدا ئەنجامدراون، لەچوارچێوەی بەدواداچوونیانە بۆ دۆسییەكانی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لەجێبەجێكردنی فەرمانەكانی دەستگیركردن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە.

دەستەی دەستپاكی عیراق جەخت دەكاتەوە، كە بەردەوامدەبن لەبەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەوكەسانەی كە دەستیان لەدۆسییەكانی گەندەڵیدا هەیە، هاوكات پابەندبوونی خۆی بۆ زیادكردنی شەفافییەت و جێبەجێكردنی یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دووپات كردەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە