ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی ئازادی له هورمز راده‌گه‌یه‌نێت و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
جیهان 11:37 AM - 2026-05-04
en.portnews.ru
وێنەى کەشتییەکان و فڕۆکە
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران هاتووچۆكردنی كه‌شتییه‌كانی له گه‌رووی هورمز راگرت، هه‌تا ئێستاش دۆخی گه‌رووی هورمز ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا ئه‌مریكا به ئامانجی پاراستنی ئازادیی هاتووچۆ و سه‌لامه‌تیی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمزدا پڕۆژه‌یه‌كی راگه‌یاندووه، هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌شدا ئێران رایگه‌یاندووه: هه‌ر هاتووچۆیه‌كی گه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان بێت.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) رایگه‌یاندوه: له ئه‌مڕۆوه 4ی5ی2026 هێزه‌كانمان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی "پڕۆژه‌ی ئازادی" ده‌كه‌ن، ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه پاراستنی ئازادیی هاتووچۆ و سه‌لامه‌تیی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانه له گه‌رووی هورمز، هاوكات عه‌لی عه‌بدوڵڵاهی فه‌رمانده‌ی باڵای قه‌رارگه‌ی ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا رایگه‌یاندوه: ئاسایشی گه‌رووی هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه و له هه‌ر بارودۆخێكدا، هه‌ر هاتووچۆیه‌كی گه‌شتییه‌كان ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان بێت.
"پڕۆژه‌ی ئازادی"ش به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێكخراوه و ئامانجی پاراستنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی و ئازادی له‌م رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه گرنگه‌دا تێپه‌ڕن و ئه‌م گه‌رووه پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی هه‌یه و كه‌نداوی فارس به كه‌نداوی عومانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به جۆرێك كه چاره‌كێكی بازرگانیی نه‌وتی جیهان له رێگه‌ی ده‌ریاوه، له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر له سووته‌مه‌نی و بەرهەمە پتڕۆ كیمیاییەكان، له رێگای ئه‌م گه‌رووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم رایگه‌یاندوه: پشتگیریكردنمان بۆ ئه‌م ئه‌ركه زۆر پێویسته بۆ ئاسایشی هه‌رێمیی ناوچه‌كه و ئابووریی جیهانی.
هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌نگاوێكی نوێی راگه‌یاند: به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی جه‌نگ، بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شكردنی زانیاری له‌نێوان هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ پشتیوانیی ئاسایشی ده‌ریایی له گه‌رووه‌كه‌دا.
پشتگیریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ پڕۆژه‌ی ئازادی بریتییه له‌هێنانی چه‌ندین موشه‌كی زیره‌ك و زیاتر له 100 فڕۆكه‌و درۆن و هه‌روه‌ها 15 هه‌زار سه‌رباز.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

