وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمریکا رانەگیراوە
کوردستان 05:08 PM - 2026-05-03
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
ماوەیەکە دەنگۆی
وەستانی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڵاو بووەتەوە و وەزارەتی
پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەردەوامن.
وەزارەتی
پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا دەنگۆی وەستانی هاوکارییەکانی
رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات: ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی
ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە
بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
واژۆ کراوە.
روونیشی کردووەتەوە:
تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون
و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی کۆتایی هاتنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت: هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا،
کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە،
مانگی نۆی ساڵی 2026ـه.
لە کۆتایشدا،
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەکات: چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن
بۆ ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

