بەهێزی پێگەی یەكێتی، سلێمانی كردوەتە پایتەختی بڕیارە سیاسییەكان

کوردستان 03:56 PM - 2026-05-03
سلێمانی، لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

سلێمانی، لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سلێمانی كوردستان

سلێمانی بووەتە پایتەختی چالاكییە سیاسییەكان و مەیدانی بڕیارەكان لە عیراق و رۆڵێکی گرنگ و یەكلاكەرەوەی هەیە لەپرسە سیاسییەكاندا نەك تەنها لەكوردستان، بەڵكو لەعیراق و تەنانەت لەناوچەكەش، سەردانی سەرۆكی وڵاتان و وەفدە نێودەوڵەتییەكان و نێردە و باڵیۆزو كونسوڵەكانیش بۆ سلێمانی هێمای پشتڕاستكردنەوەی پایتەختە سیاسییەكەن.

سلێمانی رۆڵی گرنگ لەیەكلایی كردنەوەی بڕ‌یارە چارەنوسسازەكاندا دەگێڕ‌ێت

سلێمانی رۆڵی گرنگ دەگێڕ‌ێت لەیەكلایی كردنەوەی بڕ‌یارە سیاسییە چارەنوسسازەكانی كوردستان و عیراق و تەنانەت ناوچەكەش، ئەمەش بۆ هێزو پێگەی یەكێتی و فرە رەنگی و ئازادی كاری سیاسیی لەشارەكە دەگەڕ‌ێتەوە.

سروە محەمەد، بڕ‌یاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA  ی راگەیاند: بەهۆی هێزو پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چالاكی و جوڵە سیاسییەكانی سەرۆك بافڵ و فرە رەنگی و ئازادی رادەربڕ‌ین و ئازادی كاری سیاسییەوە، سلێمانی بووەتە پێگەیەكی بەهێزی سیاسی ناوچەكە.

راشیگەیاند: هاتنی سەرۆكی وڵاتان، وەفدە نێودەوڵەتییەكان، نێردەو باڵیۆزو كونسوڵەكان، شاهیدی ئەو راستییەن كە سلێمانی پێگەیەكی سیاسی بەهێزی هەیە لەكوردستان و عیراق، هاوكات بووتە ناوەندی بڕ‌یاری سیاسی لەناوچەكە، ئەمەش وایكردووە سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆی بگیڕ‌ێت و بڕ‌یار سیاسییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە یەكلایی بكاتەوە.

سلێمانی بووەتە ناوەندی بڕ‌یاردانی سیاسی عیراق

بەهێزی پێگەی یەكێتی و فرە حزبی و فرە رەنگی سلێمانی، بەرهەمی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلالەو هەر ئەوەش وایكردووە شارەكە ببێتە ناوەندێكی گرنگی بڕ‌یاردانی سیاسی و جێ سەرنجی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئاسۆس عەلی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەو فرە حزبییەی لەسلێمانی هەیە، بەرهەمی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلالەو هەر ئەمەش وایكردووە بەشێوەیەكی بەرچاو دیموكراسی و ئازادی رادەربڕ‌ین و فرە رەنگی لەم ناوچەیە بێتەئاراوەو بەردەوامبێت لەگەشەكردن، هاوكات ئەو فرە رەنگی و فرە حزبییە وایكردووە، نەتواندرێت بەبێ سلێمانی هیچ بڕ‌یارێكی سیاسی گرنگ لەكوردستان و عیراق بدرێت، ئەمەش شارەكەی كردووەتە ناوەندی بڕ‌یاری سیاسی و بەردەوام وەك هێزێكی سیاسی كاراو كاریگەر قسەی هەیە.

راشیگەیاند: كاریگەریی پێگەی سیاسی سلێمانی لەسەر بڕ‌یارە گرنگەكانی عیراق و ناوچەكە، بەرهەمی ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەیە كەپێشتر سەرۆك مام جەلال دروستیكردبوو، لەئێستاشدا زیاتر رەنگی داوەتەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، بەدەنگ و سەنگی خۆی و متمانەی جەماوەرەكەی و ئەو ژینگە سیاسی و ئازادەی لەناوچەكەدا دروستیكردووە، سلێمانی كردووەتە جێی سەرنجی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دەرەوەو هێزو لایەنە سیاسی و ناوخۆی و عیراقییەكان و وایكردووە ببێتە ناوەندێكی گرنگی پڕ‌ۆسەی سیاسی.

لەنوێترین چالاكی سیاسیشدا دوێنێ 2ی 5ی 2026، سلێمانی هاتنی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی راپێردراوی عیراقی بەخۆیەوە بینی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا، هاوكات عەلی زەیدی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانیكردنی سلێمانی دەربڕ‌ی و سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بۆ پشتگیرییەكانی یەكێتی و جەختی لەهەماهەنگی بەردەوامی لەنێوان هەردوولا بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێی عیراق كردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە