داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە

کوردستان 09:20 AM - 2026-05-01
شەفافیەت PUKMEDIA

شەفافیەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 25ی4ی2026 تا 1ی 5ی2026، بڕی 8 ملیار و 144 ملیۆن و 130 هەزار و 738 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 8 ملیار و 144 ملیۆن و 130 هەزار و 738 دینار بووە و 99%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت   www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە