رێبوار تەها وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک دەستبەکاربوو
کوردستان 04:16 PM - 2026-04-28
PUKMEDIA
رێبوار تەها
رێبوار تەها دەستبەکاربوونی
خۆی وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک راگەیاند و وتی: کەركوك ئاوەدانتر دەكەینەوە و پارێزەری
ڕاستەقینەی برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان دەبین.
کەمێک پێش ئێستا رێبوار
تەها لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەستبەکاربوونی خۆی وەک
جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک راگەیاند و ئاماژەی بەوە داوە: لەپێناو کەرکوك و خەڵکە دڵسۆزەکەی
ئـەمڕۆ دەستبەكاربووم، بەردەوامم بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێگەی خزمەتەی كە بەیەكەوە دەستمان
پێكرد.
وتیشی: کەركوك ئاوەدانتر
دەكەینەوە و پارێزەری ڕاستەقینەی برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان دەبین،
فرمێسكەكانتان لەبیرناكەم.
رێبوار تەها
ماوەی ساڵێک و 8 مانگ لە پۆستی پارێزگاری کەرکوکدا مایەوەو توانی خزمەتێکی زۆر بە
خەڵکی کەرکوک بەبێ جیاوازی بکات و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بگەیەنێتە ناوچەکانی
کەرکوک، لەکاتێکدا کەتەنها پارەی پترۆ دۆلار لەبەردەست بووە بۆ خزمەتکردنی شارەکە،
کە بەراورد بە پارێزگارەکانی پێشوو کەمتر 10٪ی ئەو بودجەیەی لەبەردەستی ئەواندا
بووە، لەبەردەست رێبوار تەهادا بووە، هاوکات لەو ماوەیەدا کە پارێزگاری شارەکە و
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی بووە، توانیویەتی ئارامی زیاتر بۆ شارەکە بگەڕێنێتەوەو چەندین
هەوڵی تیرۆرستی پووچەڵ بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

