فراكسیۆنی یەكێتی تیمێك بۆ بەدواداچوونی كێشەی مامۆستایان و جوتیارانی كەركوك پێكدەهێنێت
ی ن ک 04:36 PM - 2026-04-27
PUKMEDIA
سەردانی وەفدی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ كەركوك
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، تیمێكی تایبەت بۆ بەدواداچوونی كێشەی جوتیاران و مامۆستایانی كەركوك پێكدەهێنێت و سەردانی بریندارانی رووداوەكەی دوێنێش دەكات، هاوكات لێژنەیەكی تایبەتمەندیش بۆ گەیاندنی داواكارییەكان و بەدواداچوونی رێكارەكانی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان پێكدەهێنێت.
ئەمڕۆ، 27ی نیسانی 2026، وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرۆكایەتی هەرێم كەمال ئاغا، سەردانی شاری كەركوكی كردو لە لایەن ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سیاسی كەركوك – سەلاحەدین-ەوە پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاردرا بەپێكهێنانی چەند تیمێكی هاوبەش لە نێوان فراكسیۆنی پەرلەمانی و هەڤاڵانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بە مەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ كێشەی جوتیاران و پاراستنی زەوی و زار و دابینكردنی شایستە داراییەكانیان و كاركردن بۆ گواستنەوەی میلاك و مووچەی مامۆستایانی ئەو سنوورانە بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ و داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی دانیشتوانی كەركوك، مووسڵ، خانەقین و سەلاحەدین .
دواتر و هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ شاری كەركوك، ئەندامانی فراكسیۆن بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی دوێنێی شاری كەركوك، سەردانی نەخۆشخانەی ئازادییان كرد.
لەوێ بڕیاردرا، جگە لەو لێژنەیەی كە بە فەرمانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەدواداچوون و قەرەبووكردنەوەی رووداوەكە پێكهێنراوە، وەك فراكسیۆنیش لێژنەیەكی تایبەتمەند دیاریی بكرێت، ئەركی ئەم لێژنەیە گەیاندنی داواكارییەكان و بەدواداچوونی رێكارەكانی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان دەبێت لە ناوەندە بڕیارەكان لە بەغداد، تاوەكو بە زووترین كات مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

