هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ ئاوات عومەر کاکی

پرسەنامە 01:04 PM - 2026-04-26
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی ئاوات عومەر کاکی دەکات بۆ کۆچی دوایی حاجی عومەری باوکی.

دەقی پرسەنامەکە...

برای بەڕێزمان کاک ئاوات عومەر کاکی 

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک حاجی عومەر، باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەم ماتەمە هاوخەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە رۆڵتان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد بەرچاوە. 

لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە