هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە جامی جیهانی ئەمریكا بەشدار دەبێت

جیهان 03:21 PM - 2026-04-23
تیپى تۆپى پێى ئێران caspianpost

تیپى تۆپى پێى ئێران

وەرزش جیهانى

وتەبێژی كۆماری ئیسلامی ئێران بە كەناڵی رەسمی وڵاتەكەی راگەیاندووە، كە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیی ئێران ئامادەیە بەشداریی لە یارییەكانی جامی جیهانی ئەمساڵدا بكات.

کەناڵی (الحدث) بڵاویكردەوە، كە وتەبێژی كۆماری ئیسلامی ئێران بە كەناڵی رەسمی وڵاتەكەی راگەیاندووە، كە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیی ئێران ئامادەیە بەشداریی لە یارییەكانی جامی جیهانی ئەمساڵدا بكات، كە بڕیارە لە كەنەدا و مەكسیك و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەبچێت.

ئەم دڵنیاییە پاش ئەوە هات كە لەسەرەتای ناكۆكی و شەڕی نێوان هەردوو وڵات، بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبوو: كە ئامادەی بەشداریكردن نابن و لە پاڵەوانیەتییەكە خۆیان دوور دەگرن.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە