ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی پەرۆشی فەراهەمکردنی ئازادییە بۆ رۆژنامەنووسان
کوردستان 01:13 PM - 2026-04-22
PUKMEDIA
یادی رۆژنامەگەری کوردی
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردییدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکات و رایدەگەیەنێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پەرۆشی پاراستن و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ رۆژنامەنووسان و فەراهەمکردنی ئازادی ڕادەربڕین و میدیایی.
لەساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردییدا جوانترین پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانی ڕەوتی پڕ ڕێبواری ڕۆژنامەنوسی کوردی دەکەم و هیوادارم بەگەیاندنی پەیامی دروست و پیشەییانە، ڕۆڵێکی کاریگەرتر لەگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی کوردستاندا ببینن.
دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی مانایەکی گەورەی هەیە کەدروستبوونی خواستێکی مێژووییە بۆ دامەزراندنی شوناسێکی نەتەوەیی و وشیارییەکی یەکگرتوو، تالەم ڕێگایەوە داکۆکیەکی زیاتر لەمافەکانی گەلەکەمان بکرێت.
ئومێدەوارم رۆژنامەنووس و میدیای کوردی بەگشتی، پابەندبێت بەئیتیک و ئەخلاقیاتی کاری رۆژنامەنووسی، دووربکەوێتەوە لەناوزڕاندن و هەڵبەستنی هەواڵی نادروست و هەڵپەکردن بۆ بازاڕگەرمی بینەرو خوێنەر.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پەرۆشی پاراستن و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ڕۆژنامەنوسان و فەراهەمکردنی ئازادی رادەربڕین و میدیایی.
دروود بۆ گیانی پاکی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان و ڕۆژنامەوانە پێشەنگەکان
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

