قوباد تاڵەبانى: بەئەرکی دەزانین پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین
کوردستان 11:13 AM - 2026-04-22
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى
بە بۆنەى یادى 128 ساڵەى رۆژنامەگەرى کوردى پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ
کە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە
پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین.
دەقى پەیامەکە:
بەر لە 128
ساڵ، «میقداد بەدرخان» لە قاهیرەوە مۆمێکی داگیرساند کە تەنها خەباتی نەتەوەیی
نەبوو، بەڵکو دەستپێکی هۆشیاریی هزریی کورد بوو.
ئەمڕۆ کە یادی
ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و
داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین.
بۆ ئێمە، ڕۆژنامەگەریی ئاوێنەیەکە کە کەموکوڕییەکانمان
نیشان دەدات، بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی کولتووری و مەدەنی، و ڕێگەی چاکسازییمان
بۆ ڕووناک دەکاتەوە.
پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و
سەرجەم گەلی کورد دەکەم و جارێکی دیکەش جەخت لە پابەندیی بە باشکردنی ژینگەی کاری
ڕۆژنامەنووسی دەکەمەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

