سەرۆک بافڵ: جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە
کوردستان 09:58 AM - 2026-04-22
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەکات و رایدەگەیەنێت: جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکەین.
جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو رێبازەی کە لەسەری دەڕۆین.
لەم رۆژەدا، بە رێزەوە لە ماندوبوون و شەونخونی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەکانی پیشەکەیان کارەکانیان بە ئەمانەتەوە رایی دەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

