رفعەت عەبدوڵلا: دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی گرنگییەکی ئەم قۆناغەیە
کوردستان 02:06 PM - 2026-04-21
PUKMEDIA
جێگری سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
رۆژی سێشەممە 21ی نیسانی 2026 باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتر بۆ فراوانبوونی پلان، کۆکردنەوە و پاراستنی ئەرشیفی سەرۆک تاڵەبانی و چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی یەکێتی ئامادەیی و هاوکاریی خۆی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکە دەربڕی و دامەزراوەکەشی بە گرنگییەکی ئەم قۆناغە وەسف کرد.
ئەم سەردان و دیدارانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکە لەبواری رۆشنبیری، کولتووری، کۆمەڵایەتی، هۆشیاریی کۆمەڵگە و ژینگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

