شێخ سالار: بۆ سەربەستی گەلەکەمان چەکی کوردایەتیمان لە شان نا
کوردستان 04:01 PM - 2026-04-20
PUKMEDIA
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەردانی هەڤاڵ شێخ سالار
رۆژی ٢٠ـی٤ـی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی هەڤاڵ سالار جەلال رؤوف ناسراو بە ( شێخ سالار )پيشمەرگە و تێکۆشەری دێرین ـیان بەسەر کردەوە .
لەو بەسەر کردنەوەیەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی شێخ سالار جەلال ییان پرسییەوە بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە لەماوەی رابردوودا ؛ و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروستی باشترییان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە رابردوو و خەباتی پڕ تێکۆشانی هەڤاڵ شێخ سالار ـییان خستەروو وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و سەر راست کە هەر لە سەرەتاوە بەبیری قوڵی نیشتمانیی لە ناو ریزەکانی یەکێتی دا دەستی دایە شۆڕش و خەبات بۆ سەربەستی گەلەکەی . لەبەرامبەر ئەو رابردووەشدا پەیامی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکرد و رێزییان لە رابردووی پاک ـیان نا .
هەڤاڵ شێخ سالار جەلال سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو جەختی کردەوە بەشانازییەوە بۆ سەربەستی گەلەکەم چەکی شەرەف و کوردایەتیمان لە شان نا، هەتا ژیان دەرفەت بدات لەسەر هەمان رێباز بەردەوام دەبین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

