هاوخەمى سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایى سالم شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا

پرسەنامە 11:52 AM - 2026-04-20
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ پرسەنامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆى کۆچی دوایی "سالم شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا"، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەکەى دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

بنەماڵەی سەربەرزی شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا 

لە دڵەوە نیگەران بووین بە کۆچی دوایی کاک (سالم شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا)، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو، بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە