پەرلەمانتارێكی پارتی رەوانەی لیژنەی رەفتاريی پەرلەمانی دەكرێت
عیراق 09:06 PM - 2026-04-19
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا دەكات، ئیخلاس دلێمی پەرلەمانتاری پارتی رەوانەی لیژنەی رەفتاريی پەرلەمان بكرێت و 127 ئیمزاش كۆكراوەتەوە.
ئیڤان فایەق جابرو، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران، بەنوسراوێكی رەسمی، داوای لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد، ئیخلاس دلێمی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، رەوانەی لیژنەی رەفتاريی پەرلەمان بكات و 127 ئیمزاشی هاوپێچی داواكارییەكەی كردووە.
بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هۆكاری داواكەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە پەرلەمانتارەكەی پارتی ویستویەت گومان لەسەر رێژەی یاسایی بەشداربووانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دروستبكات و گومان بخاتە سەر رێككارەكان، ئەمە جگە لەوەی چەندین وتەی نەشیاوی بەكارهێناوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 11ی4ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نزار ئامێدی وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژارد و بایكۆتی فراكسیۆنی پارتی كاریگەری لەسەرپڕۆسەكە دروست نەكرد.
PUKMEDIA
دەقی داواكارییەكە:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

