باقر جه‌بر ئەلزوبهیدی: یه‌كێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێگه به‌هێزه‌كه‌ی رابردووی
کوردستان 05:12 PM - 2026-04-18
ئاژانسەکان/ ئەرشیف
سەرۆک مام جەلال و باقر جه‌بر
سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی دیاری عیراق باقر جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی له‌وتارێكدا كه له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ژێر ناونیشانی (دیمه‌نی سیاسی عیراق) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێگه‌ی هێز و پێكهاته‌كانی عیراق له‌پێش و دوای ساڵی 2003 تا ئێستاش كردووه و لهههڵسهنگاندنیدا بۆ پێگه‌ی یه‌كێتی نووسیویه‌تی: یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێگه به‌هێزه سیاسییه‌كه‌ی رابردووی، هاوكات ستایشی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش ده‌كات.
له‌و بڕگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه هه‌یه ئه‌لزوبه‌یدی نووسیویه‌تی: یه‌كێتی لایه‌نێكی گرنگی پێش و پاش ساڵی 2003ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراقه، ئه‌گه‌رچی پاش كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، جۆرێك له پاشه‌كشه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كه ئه‌مه‌ش دۆخێكی ئاساییه له‌پای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی گرنگی سیاسی وه‌ك مام جه‌لال ئه‌و حاڵه‌ته رووبدات، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ڕووی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه یه‌كێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی رابردووی و كاره‌كته‌رێكی گرنگه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

