مەكتەبی سیاسی بۆ ئێزدییەكان: پشتیوانیی لەدابینكردنی ئارامی شەنگال دەكەین

ی ن ک 04:20 PM - 2026-04-15
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئێزدییەكان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەكتەبی سیاسی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی  ئێزدییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی ئێزدی دەكات و پشتیوانیی یەكێتی بۆ دابینكردنی ئارامی و ئۆقرەیی لەشەنگال و ناوچەكە دووپاتدەكاتەوە.

دەقی پەیامەكە:

لەجەژنی سەری ساڵی  ئێزدیدا، پیرۆزبایی گەرم  ئاڕاستەی  گشت خوشك  و برایانی  ئێزدی دەكەین، هیوادارین ئەم  جەژنە بەخۆشی و كامەرانی ببەنەسەر.

لەم  بۆنەیەدا  پشتیوانیی خۆمان  بۆ دابینكردنی زیاتری ئارامی و ئۆقرەیی لەشەنگال و گوندەكانی ناوچەكە دووپاتدەكەینەوە.
 
دووبارە پیرۆز بێت 
مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە