سودانی: بەردەوامین لەپشتگیری ئێزدییەکان
عیراق 01:46 PM - 2026-04-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ
چوارشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی
سەری ساڵی ئێزیدییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەردەوامین لە
پێشکەشکردنی پشتگیری تەواو بۆ رۆڵەکانی ئەم پێکهاتەیە و دابینکردنی مافەکانیان.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیرانی عیراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی
ئاراستەی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی ئێزیدی لە عیراق و تەواوی جیهان دەکەین
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی، هیوای جەژنێکی خۆش و داهاتوویەکی پڕ لە
ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییان بۆ دەخوازین.
وتیشی:
لەم بۆنەیەدا، قوربانییەکانی ئێزیدییەکان لە بەرگریکردن لە شارەکانیان لە بەرامبەر
تاقمە تیرۆریستەکانی داعش بەرز دەنرخێنین، جەختیشیکردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە
پێشکەشکردنی پشتگیری تەواو بۆیان و پابەندبوونمان بە دابینکردنی مافەکانیان،
جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، ئەمەش ئەو ڕێچکەیەیە
کە حکومەتەکەمان سوور بووە لەسەر جێبەجێکردنی، لەبەر باوەڕبوونی بەوەی کە
چەسپاندنی چەمکی هاوڵاتیبوون و چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی مافەکان، کۆڵەکەی
سەرەکییە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و خاوەن سەروەری کە خزمەتی هەموو
هاوڵاتیانی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

