سەرۆکایەتیی کۆمار: جەخت لە پاراستنی ماف و کەرامەتی ئێزدییەکان دەکەینەوە
کوردستان 12:14 PM - 2026-04-15
ئادەم میرانى
جهژنی سهری ساڵی ئێزدییهكان
سەرۆکایەتی کۆمارى
عیراق بهبۆنهی جهژنی سهری ساڵی ئێزدییهكان
پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: جەخت لە پابەندبوونی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە
بۆ پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی کەرامەتیان و کارکردنی جیددی بۆ دادپەروەری
و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان و چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری و پێکەوەژیانی
ئاشتییانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەماندا.
دەقى پەیامەکە:
بەبۆنەی هاتنەوەی
سەری ساڵی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلی ئێزیدی لە عێراق و جیهان
دەکەین، هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازین.
ئەم بۆنە دێرینە هێمایەکی ڕەسەنایەتی و قوڵە لە مێژووی وڵاتەکەماندا،
و ڕەنگدانەوەی ئەو دەوڵەمەندییە کولتووری و ئایینییەیە کە وڵاتەکەمانی پێ دەناسرێتەوە،
کە هەمیشە سەرچاوەی هێز و یەکگرتوویی گەلەکەی بووە.
لەم بۆنەیەدا، لەکاتێکدا
ئەو مەینەتی و ئازارانە بەبیر دەهێنینەوە کە ڕووبەڕووی ئێزیدییەکان بوونەوە، جەخت
لە پابەندبوونی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی کەرامەتیان
و کارکردنی جیددی بۆ دادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان، و چەسپاندنی بەهاکانی
دادپەروەری و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەماندا.
هەموو ساڵێک ڕۆڵەکانی
گەلی ئێزیدی بە خۆشی ئەم جەژنە بەڕێبکەن و
لە خودا داواکارین ئەم بۆنەیە بۆ عێراق بە خێر و سەقامگیری بگێڕێتەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

