قوباد تاڵەبانى: ئێزدییەکان یەکێکن لە رەسەنترین و دێرینترین پێکهاتەکان
کوردستان 10:30 AM - 2026-04-15
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: بۆنه و جه‌ژنه‌كانی ئێزدییان هه‌میشه ده‌رفه‌تێكی باڵان بۆ پته‌وكردنی گیانی ته‌بایی و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری ڕه‌گه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوانماندا.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی ئێزدی له كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و سه‌ره‌تای ساڵێكی پڕ له ئارامی و كۆتاییهاتن به هه‌موو ئازار و ناخۆشییه‌كانی ڕابردوو.
بۆنه و جه‌ژنه‌كان هه‌میشه ده‌رفه‌تێكی باڵان بۆ پته‌وكردنی گیانی ته‌بایی و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری ڕه‌گه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوانماندا، كوردستان به مۆزاییكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه‌و خوشك و برا ئێزدییهكانیشمان، وه‌ك یه‌كێك له ڕه‌سه‌نترین و دێرینترین پێكهاته‌كان، به‌شێكی دانه‌بڕاو و شكۆداری ئه‌م خاكه و مێژووه‌كه‌ی پێكده‌هێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

