ئێزیدییەکان جەژنی سەری ساڵ دەکەنەوە
کوردستان 08:52 AM - 2026-04-15
ئاژانسەکان
جەژنی ئێزیدییەکان
سێیەم چوارشەممەی مانگی نیسان جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییە کە کۆنترین جەژنیانە و بەو بۆنەیەوە لە لالش ئاهەنگ دەگێڕن و 365 چرا دادەگیرسێنن و خۆراک بەسەر هەژاراندا دابەش دەکەن.
جەژنی سەری ساڵ بە چوارشەممەی سور-یش ناسراوە، کە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات و ئێزیدییەکان ماڵەکانیان دەڕازێننەوە و سەردانی گۆڕی ئازیزانیان دەکەن، پاشان بۆ رۆژی دواتر کە یەکەم چوارشەممەی رۆژژمێری رۆژهەڵاتی ئێزیدییەکان و سێیەم چوارشەممەی رۆژژمێری زاینییە لە پەرستگای لالشەوە دەست بە ئاهەنگێڕان دەکەن، کە لەلایەن بابا شێخی ئیزدییەکانەوە سەرپەرشتیی دەکرێت و ئاگر لە پەرستگەکە دەکرێتەوە و دواتر 365 چرا دادەگیرسێنن، کە بە واتای ژمارەى رۆژەکانی ساڵ دێت و واتا و مەبەستی ئاگرکردنەوە لەو پەرستگەیە، دوورخستنەوەی ڕۆحە خراپەکان و ئاماژەی هاتنی خێر و خۆشییە.
لە چوارشەممەی سووردا هەموو خێزانێکی ئێزدی ژمارەیەک هێلکەی کوڵاو ئامادە دەکەن و و دواتر دەستدەکەن بە رەنگکردنیان و بەسەر ماڵە هەژارەکاندا دابەشی دەکەن، هەروەها ئەوان لەو مانگەدا هاوسەرگیری ناکەن و لەو باوەڕەدان بەهار مانگی پشکوتنی گوڵ و گوڵزارە.
ئێزدییەکان لە ساڵێکدا شەش جەژنیان هەیە، ئەوانیش جەژنا رۆژیێن ئیزى، چوارشەمما نیسان، خدر ئەلیاس، جەژنا چلەى هاوینێ و چلەى زستانێ، جەژنا قوربان.
سەرژمێرییەکان بۆ ئێزدیییەکان لەعیراق نیشانی دەدەن 500 بۆ 700 ھەزار کەسن و کەوتوونەتە ھەردوو شاری شێخان باکووری پارێزگای موسڵ و شنگال لەسەر سنووری سوریا، بەدرێژی 80 کلیۆمەتر لەدووری پارێزگای موسڵ، کە چەندین شارۆچکەو گوندی گەورەو بچوک و ئۆردوگای نیشتەجێبوون لەخۆدەگرن و ھاوکات قەزای زاخۆو سمێڵ لە پارێزگای دھۆک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

