گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی بەردەوامیی هەیە
ڕیپۆرتاژ 04:38 PM - 2026-04-13
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، گۆڕانكاری لە نۆ مەڵبەند و چوار بۆرد و ئەنجومەنێك و دەزگایەكدا دەكرێت، تاوەكو ئێستاش گۆڕانكاری لەلێپرسراوی پێنج مەڵبەندی یەكێتیدا كراوە.
گۆڕانكاریی لەلێپرسراوی مەڵبەندەكان بەچاودێری زیاد جەبار، لێپرسراوی بۆردی رێكخستن لەمەكتەبی كاروباری رێكخراوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دەكرێن، لەو چوارچێوەیەشدا، رۆژی 8ی 4ی 2026، مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی نەوشیروان ئەحمەدی ئاسایش وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ و ماڵئاوایی كردن لە هیوا ئەحمەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
هاوكات رۆژی 12ی 4ی 2026، لەبارەگای مەڵبەندی كۆیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی كوردە عومەر وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندو ماڵئاواییكردن لە تەحسین نامیق، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی كۆیە كرا.
هەر لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، حەیدەر سەعید رەشید وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی 24ی راپەڕین لەشوێنی جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی راپەڕین دەستبەكار بووە، هەرچەندە تاوەكو ئێستا مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی بۆ ئەنجامنەدراوە.
لەبارەگای مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رۆژی 13ی 4ی 2026، مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی مامۆستا عومەر عەلی وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندو ماڵئاواییكردن لە سالار مەحمود، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی گەرمیان كرا.
هەمان رۆژ لەبارەگای مەڵبەندی خانەقین، مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی كاروان عەلی یاروەیس وەك لێپرسراوی مەڵبەندو ماڵئاواییكردن لە شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی خانەقین كرا.
جێی ئاماژەیە، گۆڕانكاریی لە لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی، دەوروبەری كەركوك، سۆران، زاخۆ، هەڵەبجە ئەنجامنەدراون و لەداهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێن.
هەر لەچوارچێوەی ئاڵۆگۆڕ و گۆڕانكارییەكاندا، بڕیاردرا كۆمیتەی زاخۆ بكرێت بە مەڵبەند و بڵند ئیبراهیم حسێن شاڵی، وەك لێپرسراوی مەڵبەندی زاخۆ دەستبەكار بێت.
هەربەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گۆڕانكارییەكان چوار بۆرد و ئەنجومەنێك و دەزگایەكی گرتووەتەوەو ئەم هەڤاڵانە دەبنە لێپرسراوی ئەم پۆستانە:
د. رێواز فایەق حسێن، لێپرسراوی دەزگای هەڵسەنگاندن و چاودێری.
رەسوڵ عومەر لەتیف، ناسراو بە وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتی.
هەڵۆ سەعید محەمەد ئەمین، ناسراو بە هەڵۆ قەرەناوی، لێپرسراوی بۆردی رووناكبیری ناوخۆ لەدەزگای روناكبیری ئۆرگانی تایبەت.
سالار مەحمود، لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە، لە مەكتەبی كاروباری رێكخراوەیی.
جەزا سەید مەجید، لێپرسراوی بۆردی كۆمەڵایەتی لە مەكتەبی كاروباری رێكخراوەیی.
ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی رێكخراوەكان لە مەكتەبی كاروباری رێكخراوەیی.
هەر لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا پێشتریش، سەركەوت زەكی لەشوێنی زیاد جەبار، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی 1ی سلێمانی دەستبەكار بوو، هاوكات رێباز بیركۆتی لەشوێنی د. مەجید محەمەد لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی هەولێر دەستبەكار بوو، لەدهۆكیش دێوالی بەرواری وەك لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆك دەستبەكار بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

