وەزیری پێشمەرگە: عەقیدی پزیشک دیار نەجیب نمونەی دڵسۆزی بوو
پرسەنامە 04:28 PM - 2026-04-12
PUKMEDIA
پرسەنامە
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی عەقیدی پزیشک د. دیار نەجیب عبدالکریم دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
بەداخەوە هەواڵی ژیانئاوای (عەقیدی پزیشک د. دیار نەجیب عبدالکریم)، بەرپرسی کلینیکی ڕاوێژکاری دەزگای تەندروستی پێشمەرگەمان پێگەیشت.
بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و سەرجەم هاوکارانی لە دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەکەین. دکتۆر دیار نموونەی پزیشکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، کە تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی هێزی پێشمەرگە و پێشخستنی کەرتی پزیشکیدا تەرخان کردبوو. کۆچی دوایی ئەو کەلێنێکی گەورەیە.
لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

