سلێمانی.. بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر رووی لەهەڵکشانە
کوردستان 02:38 PM - 2026-04-09
راگەیاندنی کارەبای سلێمانی
دانانی سیستمی سۆلار
بەپێی نوێترین
ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەکارهێنانی سیستمی وزەی
نوێبووەوە (سۆلار) لە سنووری پارێزگاکە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و کۆی
بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی خۆرەوە گەیشتووەتە ٨٥ مێگاوات.
بەپێی
ڕاگەیەندراوی بەشی وزە نوێبووەکان تا ٩ـی نیسانی ٢٠٢٦، ژمارەی ئەو
هاوبەشانەی سیستمەکەیان جێگیرکردووە گەیشتووەتە ٣,١٦٦هاوبەش، کە زۆرترین ڕێژە ماڵانە و٢,٦١١ هاوبەشە،
هاوبەشی بازرگانی ٤٥٠هاوبەش و هی پیشەسازی ١٥ هاوبەش
و کشتوکاڵی ٨٥هاوبەش و میری
(حکومی) ٥ هاوبەش.
ئامارەکان
دەریدەخەن کە تەنها لە ماوەی یەک مانگدا، ژمارەی هاوبەشان لە ٣,١١٠ کەسەوە
بۆ ٣,١٦٦ هاوبەش زیادیکردووەو ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی هۆشیاریی
هاووڵاتیان و کەرتی تایبەت لە بەکارهێنانی وزەی پاک بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی
کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کارەبای سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە رۆژ لە دوای رۆژ هاووڵاتیان زیاتر روو لە
بەکارهێنانی ئەم سیستمە دەکەن، ئەمەش یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ کەمکردنەوەی
فشار لەسەر تۆڕی نیشتمانی کارەبا و پاراستنی ژینگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

