بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لەخانەقین دروست دەكرێت
کوردستان 01:09 PM - 2026-04-09
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق
بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لەخانەقین دروست دەكرێت و چارەسەری پێویستیش بۆ تووشبووانی روونبوونەوەی خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا دەنێردرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی رەزامەندی وەزیری تەندروستی عیراق-مان وەرگرتووە كە نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لەخانەقین دروست بكرێت.
راشیگەیاند: هەر لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عیراق بڕیاریدا چارەسەری پێویست بۆ 300 تووشبووی روونبوونەوەی خوێن بۆ نەخۆشخانەی هیوا بنێرێت.
PUKMEDIA حەیدەر ئەحمەد
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

