فراکسیۆنی یەکێتی ئەندامی لە 18 لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە
عیراق 06:43 PM - 2026-04-08
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا سەرجەم لیژنە
هەمیشەییەکانی هەڵبژارد و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیش رایدەگەیەنێت: 18
ئەندامی فراکسیۆنەکەمان بەشدارن لە لیژنە هەمیشەییەکاندا.
سروه محهمهد بڕیاردەری
فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به PUKMEDIA راگهیاند: لە
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، ئەندامانی سەرجەم لیژنە هەمیشەییەکانی
ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکران، کە 23 لیژنەیە، بەڵام چەند لیژنەیەکیان بەهۆی نزیکی
کارەکانەکانیانەوە کراون بە یەک.
راشیگەیاند: فراکسیۆنی یەکێتی،
ئەندامی لە 18 لیژنەی هەمیشەییدا هەیە،هەرچەندە تا ئێستا سەرۆک و جێگری سەرۆک و
بڕیاردەری لیژنەکان دیارینەکراون.
بڕیاردەری
فراكسیۆنی یهكێتیی،ئاماژەی بەوەشکرد: ئەندامانی فراکسیۆنی
یەکێتی، بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان، بوونەتە ئەندامی لیژنە هەمیشەییەکان، لە پێناو
ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بکەن.
هاوکات، د. بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به PUKMEDIA راگەیاند: پێویستە هەموو ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە لیژنەیەکی
هەمیشەیدا هەبێت، لەو چوارچێوەشدا، کە فراکسیۆنەکەمان لە 18 ئەندام پێکهاتووە، بەشدارن
لە 18 لیژنەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، توانی لە کۆی 329کورسی ئەنجومەنەکە، 18 کورسی بەدەستبهێنێت، هاوکات
هەرێم کەمال ئاغا وەک سەرۆکی فراکسیۆنەکە و ئاوات محەمەد وەک جێگری سەرۆکی
فراکسیۆن، سروە محەمەد وەک بڕیاردەر و دیلان غەفور وەک وتەبێژی فراکسیۆنەکە
دیاریکران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

