حكومەتی هەرێم: سبەینێ پێنجشەممە پشوو نییە
کوردستان 02:43 PM - 2026-04-08
حکومەتى هەرێم
لۆگۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان
هەرچەندە بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ كە ساڵیادی ئازادكردنی عیراقە پشوو بوو، بەڵام لەئەمساڵدا حكومەتی هەرێم بەبێ ئاماژەدان بەهۆكارەكەی پشووەكەی هەڵوەشاندەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە كە، سبەی پێنجشەممە (9ی نیسانی 2026)، دەوامی رەسمیی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان.
رۆژی 9ی نیسانی 2003 عیراق لەدەست دیكتاتۆر ئازاد كراوەو لەساڵانی رابردووشدا پەرلەمانی كوردستان وەك پشووی رەسمی ئەو رۆژەی دیاریی كرد، بەڵام لەئەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی ئەو رۆژەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئاماژەی بەهۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو پشووە نەكردوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

